حكومەتی عێراق بڕیاری فەرمی لەبارەی 400 ملیارەكەی هەرێم ئاشكراكرد

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ژمارەیەك بڕیاری پەسەندكرد و بەپێی راگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكە یەكێكیان پەیوەستە بە ناردنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران ئەنجامدا و تیایدا ژمارەیەك بڕیاری پەسەندكرد.

بڕگەی دووەمی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە وەك ئەوەی نوسینگەی سەرۆك وەزیران بڵاویكردووەتەوە تایبەت بوو بڕیاردان لەسەر خەرجكردنی بڕی 400 ملیار دیناری شایستە داراییەكانی هەرێم پشتبەست بە ناوەرۆكی بەرنامەی حكومی كە لایەنە سیاسییەكان لەسەری رێككەوتوون و ئەنجومەنی وەزیران پەسەندیكردووە.

دەربارەی ناردنی 400 ملیارەكە، كە بۆ هەردوو مانگی تشرینی دووەم و كانونی یەكەمی ئەمساڵە، لە بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە، پێویستە یەكلابكرێتەوە پاش تەواوكردنی وردبینیی دیوانی چاودێریی دارایی بۆ زانیارییەكانی پەیوەست بە داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان، بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم، هەروەها تەواوكردنی ئەژماركردنی داهاتی نەوت لەلایەن وەزارەتی نەوت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە هەوڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەغداد 400 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت.

وەزیرەكەی یەكێتی جەختیكردەوە، عێراق 200 ملیارەكە بۆ مانگەكانی 11 و 12ی ساڵی 2022 دەنێرێت و بەوەش كۆی ئەو پارەیەی بڕیارە رەوانەی هەرێم بكرێت 400 ملیار دینار دەبێت.

بابەتی پێشتر

لیژنەی یاسایی: زیاتر لە 170 یاسای هەڵپەسێردراو لە پەرلەمان هەن

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: حكومەتی هەرێم بەبێ ئەو 400 ملیار دینارەش توانای دابینكردنی مووچەی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێراوە تەندروستیی سلێمانی چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە، زانیاریی لەسەر رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێرای بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share