قەیس خەزعەلی پەیامێك ئاراستەی یەكێتی دەكات

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بۆ شەهیدبوونی فەرماندە ئاكام عومەر پەیامێكی هاوخەمیی ئاراستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد.

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە پەیامەكەیدا هاتووە، “بۆ ئەو كۆستە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی كەسوكاری فەرماندە ئاكام عومەر دەكەین و هەروەها پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەین و هیوادارین ئەمە دوایین ناخۆشیتان بێت”.

بابەتی پێشتر

نوری مالیكی پەیامێكی هاوخەمیی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات

بابەتی دواتر

کونسوڵخانەی هۆڵەندا بۆ شەهیدبوونی ئاکام عومەر پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share