کەشناسیی جیهانی: ئەمساڵ لە هەرێم وشکەساڵی نابێت

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شەپۆلێكی بارانبارینی مامناوەند ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەکات، سەرەتای بە نمەباران دەستپێدەکات و دواتر رێژەی دابارین زیاتر دەبێت.

دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا لە ناوچە شاخاوییەكان بەفربارین دەستپێكردووە و پلەكانی گەرما بۆ چەند پلەیەك دابەزیوە و كەشەكە بە گشتی لە ئاسمانی هەرێمی كوردستاندا كەشێكی هەوراوییە و بارستە هەوایەکى ساردیش ڕوو لە ناوچەکە دەکات.

ئاماژەی بەوەکردووە، ” ئەم شەپۆلە ماوەكەی درێژدەبێتەوە تا رۆژی پێنجشەممە و دواتر ئاسمانی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی ساماڵ دەبێت”.

سەبارەت بە ئەگەری دروستبوونی لافاو وتی، چاوەڕێناکرێت بەهۆی ئەم شەپۆلەوە لافاو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دروست ببێت.

سەبارەت بە مەترسیی وشكەساڵی كە لە دوو ساڵی ڕابردوودا هەرێمی كوردستانی گرتەوە وتەبێژی وەزارەتی گواستنە و گەیاندن رایگەیاند، “بەپێی هەموو راپۆرتەكانی ڕێكخراوی كەشناسیی جیهانی و ئەزموونی شارەزایان و راپۆرتی رێكخراوی كەشناسی، پێناچێت ئەمساڵ وشكەساڵی ڕووبدات، بەڵکو پێدەچێت بۆ ئەمساڵ ڕێژەی بارانبارین زۆربێت، هەر بە پێی پێشبینییەکان دوای وەرزی زستانیش بەهارێكی باراناوی دێت و باران بەردەوام دەبێت”.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار هەفتەیەک مۆڵەت بە بانکی ناوەندی دەدرێت

بابەتی دواتر

ئەوەی مێسی بۆی دەگەڕێت (40) ساڵە دیار نەماوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تەقەکەرێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەد تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی كردبوو. پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە،…
Total
0
Share