رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی: 58 هەزار ئاوارەی عێراقی رووبەڕووی دۆخێکی قورس دەبنەوە    

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردەوە، 58 هەزار ئاوارەی عێراقی بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەکان و مەترسییە ئەمنییەکانەوە رووبەڕووی دۆخێکی قورسی گوزەران بوونەتەوە.

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە، “58 هەزار ئاوارە لە پارێزگا جیاوازەکانی وڵاتەکەدا هەنە، کە بەشێکیان لەو پارێزگایانەدان کە لەژێڕ چنگی داعش دەرهێندراون، بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەکان و ئەو مەترسییە ئەمنیانەی هەیانە رووبەڕووی دۆخێکی سەختی گوزەران بوونەتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “هەڵسەنگاندن بۆ دوو هەزار و 697 شوێنی مانەوەی ئاوارەکان کراوە، 125 شوێنیان خراپ بوون و دانیشتوانەکەی بە دۆخێکی سەختی گوزەراندا تێدەپەڕن، کە زۆرینەیان لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و ئەنبار و نەینەوان”.

ئاشکراشی کردووە، ” ملیۆنێك و 17 هەزار هاوڵاتیی عێراقی ماوەی پێنج ساڵە  لە ژیانی ئاوارەییدان، کە پێویستە یارمەتی بدرێن و هۆشیاربکرێنەوە و بگەڕێندرێنەوە شوێنە ئەسڵییەکانی خۆیان”.

 

 

بابەتی پێشتر

رەیان کلدانی: شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام زیانێکی گەورە بوو لە ئاسایشی کوردستان

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە و زێڕ دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق فڕۆكەیەكی نوێ دەخاتەكار

كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانیی عێراق كارپێكردنی فڕۆكەیەكی نوێ و خستنەبواری خزمەتكردنیەوە لە عێراق ڕادەگەیەنێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كۆمپانیاكە، فڕۆكەكە…
Total
0
Share