فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان رایگەیاند، فەرماندە ئاکام عومەر بەڵێنەکەی بەجێهێنا و شەهید بوو.
فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەداخ و خەمێكی قووڵەوە ئاكامی گەل فەرماندە “ئاكام عومەر” فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان دوای مانەوەی لە وڵاتی ئەڵمانیا بەھۆی سەختی برینەکەی گیانی پیرۆزی بەخشیە خاك و نیشتمان”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “فەرماندە ئاکام بەڵێنەكەی خۆی لەپێناوی كوردستان بەجێهێنا و شەھید بوو”.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان ئەم كۆستە گەورەیە بە هاوڕێ و هاوسەنگەران و دڵسۆزانی ڕادەگەیەنێت”.
ئێوارەی ئەمڕۆ فەرماندە ئاکام فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان دوای مانەوە بۆ ماوەی 54 رۆژ بە برینداری لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئەڵمانیا گیانیلەدەستدا.