لەبارەی دامەزراندنی پاسەوانانی سنوور وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە هەرێم

ئەمشەو شاندێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتیی وەزیری ناوخۆ بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆسەی دامەزراندن لە ریزەکانی پاسەوانی سنوور گەیشتنە هەولێر.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمشەو شاندێکی ئەمنی باڵا بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ و بە ئەندامێتیی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و فەرماندەیی پاسەوانی سنوور و بەڕێوەبەریی گشتی رەگەزنامە و پاسپۆرت و بەڕێوەبەری هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان گەیشتنە شاری هەولێر”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئامانجی سەردانەکە گفتوگۆکردنە سەبارەت بە کردنەوەی دەرگای دامەزراندن لە ریزەکانی پاسەوانانی سنوور لە ناوچەی یەکەم و چۆنێتی بڵاوکردنەوەیان، هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و هێزەکانی سەر سنوور لە هێڵێ جیاکەرەوە لەگەڵ تورکیا و ئێران”.

 

بابەتی پێشتر

نهێنیی پەیوەندییەکانی نێوان چین و سعودیە

بابەتی دواتر

فەرماندە ئاکام عومەر شەهیدبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share