بۆری ئاوی دوكان – سلێمانی تەقی

قایمقامیەتی قەزای دوكان بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی بڕانی تەزووی كارەبا و هاتنەوەی لە هەمانكاتدا بۆری گواستنەوەی هێڵی دووەمی ئاوی (دوكان – سلێمانی) تەقی و بەهۆیەوە ئاستەنگی بۆ شۆفێران دروستكرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قایمقامیەتی قەزای دوكان تێیدا هاتووە، بەهۆی پچڕانی تەزووی كارەبا و هاتنەوەی لە هەمانكاتدا بۆری گواستنەوەی هێڵی دووەمی ئاوی (دوكان – سلێمانی) تەقی و بەهۆیەوە ئاستەنگی بۆ شۆفێران دروستكرد.
ئاماژەبەوەشكراوە، هۆكاری سەرهەڵدانی ئاستەنگەكەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە ناوەندی هەردوو شەقامەكە بۆرییەكە تەقیوە.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، تیمە خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی و بەرگریی شارستانی و كارمەندانی هاتوچۆ و پۆلیس و ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنەكە و تیمی چاككردنەوەی وێستگەی پیرقوربانیش لە شوێنی ڕووداوەكەن و هەوڵی كردنەوەی ڕێگەكە بە ڕووی شۆفێران و چارەسەركردنی گرفتەكە دەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە: سەرجەم مامۆستایانی چه‌مچه‌ماڵ سوپاس و پێزانینیان پێشكه‌شده‌كرێت

وەزیری پەروەردە، رایگەیاند، سەرجەم مامۆستایانی چه‌مچه‌ماڵ سوپاس و پێزانینیان پێشكه‌شده‌كرێت. د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند،…
Total
0
Share