كۆبوونەوەی سێ قۆڵی یەكێتی و پارتی و گۆڕان كۆتایی هات و بڕیاردرا شاندێكی باڵاى سياسى و حكوميى هه‌رێم بۆ تاوتوێكردنی كێشەكان سەردانی بەغداد بكات.
دوای نزیكەی پێنج كاتژمێر، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 8ی كانونی یەكەم كۆبوونەوەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە هەولێر كۆتایی هات.
بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک خراونەتەڕوو لەوانە؛ پەیوەندییەکانی ھەولێر-بەغداد و دۆخی سیاسیی و خۆپیشاندانەکانی ئێستای ھەرێم.
لە ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە، كۆبوونه‌وه بڕياریدا به‌زووترين كات شاندێكى باڵاى سياسى و حكوميى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غداد بكات بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵ و لايه‌نه عێراقييه‌كان بۆ گه‌يشتن به ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، به‌تايبه‌تيش بابه‌تى ماف و شايسته دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و جێگيركردنيان له پڕۆژه‌ياساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا.
لە بەشێكی دیكەیدا هاتووە، “كۆبوونه‌وه جه‌ختى له‌سه‌ر پشتگيريى چاكسازييه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له داهات و خه‌رجيى هه‌رێم و گرتنه‌به‌رى هه‌موو هه‌نگاوێكى پێويست كرده‌وه بۆ دابينكردنى موچه‌ى مانگانه‌ى موچه‌خۆران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داوا ڕه‌واكانيان”.
كۆبوونه‌وه‌كە جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه “خۆپيشاندانى مه‌ده‌نيانه‌ى دوور له گرژى و په‌لاماردانى دامه‌زراوه فه‌رمييه‌كان و سه‌روماڵى هاووڵاتيان، مافێكى ڕه‌وايه و لايه‌نه‌كان جه‌ختيان له بهرپرسياريهتيى هاوبه‌ش كرده‌وه له‌پێناو بهرژهوهندييه باڵاكانى هاوڵاتيان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخى نه‌خوازراوى هه‌رێمى كوردستان، چاره‌سه‌ركردنى كێشه و قه‌يرانه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و پارێزگاريكردن له قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌ستوردا”.