نمایشێکی یارییە ئاگرینەکان کارەساتی نایەوە

یارییە ئاگرینەکان

ئاهەنگێکی هەڵدانی یارییە ئاگرینەکان لە سیدنی پایتەختی ئوستورالیا کارەساتی لێکەوتەوە و لایەنی کەم نۆ کەس برینداربوون.

شەوی رابردوو سەدان کەس لە کەناراوەکانی ئالامبی هایتس لە سیدنی کۆبووبوونەوە بە مەبەستی نمایشی یاریییە ئاگرینەکان و ئەنجامدانی کۆنسێرتێکی گۆرانی بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵەوە.

لە کاتێکدا ئامادەبووانی ئاهەنگەکە سەرقاڵی سەیرکردنی ساتی هەڵدانی یارییە ئاگرینەکان بوون، ئاراستەیان گۆڕی و بەرەو رووی زەوی هاتنەوە خوارەوە.

لە رووداوەکەدا لانی کەم نۆ کەس بریندابوون کە برینی بەشێکیان سەختە.

لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوچەکەوە دەستیپێکردووە بە مەبەستی ئاشکراکردنی هۆکاری سەرەکی رووداوەکە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدارەی خۆراک و دەرمان چەند ئامۆژگارییەک لەبارەی بەرهەمەکانی جوانکارییەوە بڵاودەکاتەوە

ئیدارەی خۆراک و دەرمان داوا دەکات کاریگەرییە لاوەکییەکانی بەرهەمە جوانکارییەکان کەمبکرێتەوە و بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، بەمەبەستی…
Total
0
Share