پیاوێك دوای گۆڕینی رەگەزی دەڵێت: “ژیانی خۆمم وێرانكرد”

سەربازێكی خانەنشینكراوی هێزی دەریایی ئەمریكا، دوای ساڵانێك لە گۆڕینی رەگەزی لە نێرینەوە بۆ مێینە، پەشیمانی دەردەبڕێت و دەڵێت، “خۆم بە خۆمم كرد، ژیانمم وێرانكرد”.

كریس بێك داوا لە ئەمریكییەكان دەكات “راببن و بەئاگابێنەوە” و باس لەوە دەكات كە بە درێژایی 10 ساڵی رابردوو، ژیانێكی دژواری بەڕێكردووە و ئێستا دەیەوێت ئەو هەڵەیە راستبكاتەوە، وەك رۆژنامەی “نیویۆرك پۆست” بڵاویكردووەتەوە.

كریس بە رۆژنامەكەی وتووە، “ئەوەی كردم لە ئەنجامی دەبەنگیمەوە بوو، نەمدەزانی چیم دەكرد، ئەوەی روویداوە خۆم بە خۆمم كرد و ژیانمم وێرانكرد”.

راشیگەیاندووە، ئێستا هەزاران نۆرینگە لە ئەمریكا هەن دەتوانیت بڕۆیت هۆرمۆن وەربگریت و رۆژی دواتر دەبینیت رەگەزت گۆڕاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داهاتی بەناوبانگترین هونەرمەندی جیهانی بۆ نەخۆشخانەیەکی منداڵانی ئۆکرانیا تەرخاندەکرێت

کارێکی هونەریی هونەرمەندی ناسراو بە ناوی “بانکسی”ەوە، لە زیادکردنێکدا بە بڕەپارەیەکی زۆر دەفرۆشرێت و داهاتەکەشی بۆ نەخۆشخانەیەکی منداڵان…
Total
0
Share