ئیتاڵیا.. گەنجینەیەک دۆزراوەتەوە کە تەمەنی زیاترە لە 16 سەدە

بە ڕێکەوت دەریاوانێک لە نزیک کەناراوەکانی ئیتاڵیا گەنجینەیەکی دۆزییەوە کە تەمەنی زیاتر لە 16 سەدەیە و دەیان هەزار دراوی کۆنی تێدابوو.

ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویکردووەتەوە دەریاوانێک لە کەناراوەکانی دوورگەی سەردینیای ئیتاڵیا تەنێکی کانزایی گەورەی دۆزییەوە و دواتر بۆی دەرکەوت کە گەنجینەیەکە و هەزاران دراوی برۆنزی کۆنی تێدایە.

وەزارەتی رۆشنبیریی ئیتاڵیا لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوەکردووە، “دەریاوانەکە بەرپرسانی حکومەتی ئاگادارکردووەتەوە و راستەوخۆ ژێردەریاییەکان کە بەشێکن لە تیمی پاراستنی هونەری، رەوانەی شوێنەکە کران بۆ هێنانەوەی ئەو گەنجینەیە”.

هەرچەندە ژمارەی ئەو دراوانەی کە دۆزراونەتەوە لەلایەن ئەو وەزارەتەوە دیارینەکراوە، بەڵام بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، لانی کەم 30 هەزار دراوی تێدایە و ڕەنگە ژمارەیان بگاتە 50 هەزار.

ئەو وەزارەتە دەشڵێت، “هەموو دراوەکان پارێزراون، تەنها چەند دراوێک نەبێت کە زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام هێشتا ئەو نووسراوانەی کە لەسەریانن وەک خۆیان ماونەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای دروستبوونی کێشە بەهۆی سەرپۆشەکەیەوە یاریزانێک بە کڵاوەوە بەشداریی لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکات

یاریزانێکی فەرەنسی دوای ئەوەی رەتکرایەوە بە سەرپۆشەوە بەشداریی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس بکات بە پێی رێکەوتنێک رێگای پێدرا بە…
زیاتر ببینە

هونەرمەندێک لە کاتی نمایشدا لە بەرزاییەکی زۆرەوە دەکەوێتەخوارەوە و گیانلەدەستدەدات

هونەرمەندێکی نمایشکاری یارییەکانی سێرک لە کاتی نمایشێکدا بە هاوبەشی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا، لەبەرچاوی ئامادەبووانی نمایشەکە لە بەرزاییەکی زۆرەوە دەکەوێتەخوارەوە…
Total
0
Share