کەمێک لەمەوبەر چەکدارێک هێرشیکردەسەر بینای ئاسایشی دهۆک لە ناوشاری دهۆك و هێرشەكە ژمارەیەك قوربانیی لێكەوتووەتەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، چەكدارەكە بە رەگەز عەرەب بووە و لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە کوژراوە. لە هێرشەكەدا کارمەندێکی ئاسایش بە ناوی ئازاد بیسفكی شەهیدبووە و كارمەندێكی دیکەش برینداربووە.
دوای هێرشەكە، هێزەكانی ئاسایش لە ناوچەكە بڵاوبوونەتەوە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە و بریندارەكەش گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك.