خالد شوانی وەزیری دادی عێراق، پڕۆژەیەكی ئەلیكترۆنیی لە وەزارەتەكە خستەكار و دەڵێت، رێگریكردن لە گەندەڵی دەستیپێكرد.
وەزارەتی دادی عێراق، پڕۆژەیەكی ئەزموونی بۆ راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتییان لە فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتەكە و رێگریكردن لە رۆتین و گەندەڵی خستە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە خالد شوانی وەزیری داد، چۆنێتیی بەڕێوەچوونی كارەكانی پڕۆژەكەی بەسەركردەوە و رایگەیاند، ئاسانكاری دەكەن بۆ راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتییان و پڕۆژەكە رێگریدەكات لە گەندەڵی و بیرۆكراسی و ساختەكاری.
وتیشی، ئەو پڕۆژەیەی بەگەڕیانخستووە، موڵك و ماڵی هاوڵاتییان لە ساختەكاری و دەستبەسەرداگرتن دەپارێزێت و پارێزگاری دەكات لە خاوەندارێتییان و جەختیكردەوە، پڕۆژەی ئەلیكترۆنی گرنگ و زیندووە و كار بۆ سەرخستنی دەكەن.