شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆ كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك ئەنجامدا

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆ كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە ناوچە گەشتیارییەكانی چیای گوێژە و ئەزمەڕ ئەنجامدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاریی شارەوانی هەڵمەتێكی بۆ كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە ناوچە ناوچە گەشتیارییەكانی چیای گۆیژە و ئەزمەڕ ئەنجامدا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەمان رۆژ هەڵمەتێك بۆ خاوێنكردنەوەی و بازاڕ و دوكانەكانی سەرشەقام، نزیك فولكەی مامەڕیشە ئەنجامدا لەگەڵ دانانی سەبەتەی خۆڵ و فڕێنەدانی خۆڵ و خاشاك و كۆكردنەوەی لەناو كیسی تایبەتدا.

بابەتی پێشتر

كاتی كردنەوەی تونێلی دەربەندیخان راگەیەندرا

بابەتی دواتر

هەولێر.. بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و چوار كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share