فۆڕمی دامەزراندن لە سنووری ئیدارەی راپەڕین کاراکرا

ئیدارەی راپەڕین ژمارەیەک هەلی دامەزراندنی بە شێوەی گرێبەست راگەیاند بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دبلۆم.

ئیدارەی راپەڕین، ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، “بە مەبەستی رەخساندنی هەلی یەکسان بۆ دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، فۆڕمی دامەزراندن دەخەینە بەردەستی خوازیاران بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکانیان بە پێی پسپۆریەکانیان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بۆ خوازیارانی دەرچووی (ئەندازیاری شارستانی، ئەندازیاری میکانیک، ئەندازیاری کارەبا، ئەندازیاری پلانسازی شار، ئەندازیاری جیۆلۆجی، روپێوکار- دبلۆم) بۆ هەر ساڵێک کارکردنیان لە کەرتی گشتی یان تایبەت (یەک خاڵ) وەردەگرێت”.

باسی لەوەش کرد، “فۆڕمەکە بە پێی خاڵبەندییە و هەموو خاڵبەندییەکان بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت، کێ زۆرترین خاڵ کۆبکاتەوە چانسی دامەزراندن بۆ ئەو کەسە دەبێت بە پێی خاڵبەندیەکە”.

ئاشکراشی کرد، “هەر کەسێک لە کەرتی گشتیی کاری کردبێت دەبێت بە نووسراوی فەرمی لایەنی پەیوەندیدار پشتڕاستی بکاتەوە کە کاری کردووە، هەر کەسێک لە کەرتی تایبەت کاری کردبێت  دەبێت بە نووسراوی فەرمی لایەنی پەیوەندیدار پشتڕاستی بکاتەوە کە کاری کردووە، دەبێت لایەنی پەیوەندیدار لە کەرتی تایبەت بە بەڵێننامەی فەرمانگەی دادنوس پشتڕاستی بکاتەوە کە خوازیار چەند ساڵ کاری کردووە لەو کەرتە کاری کردووە بە راست و دروستی”.

ئەو پسپۆڕیانەی ئیدارەی راپەڕین بۆ دامەزراندنەکە رایگەیاندووە بریتین لە (ئەندازیاری شارستانی  چوار کەس، ئەندازیاری میکانیک سێ کەس، ئەندازیاری کارەبا دوو کەس، ئەندازیاری تەلارساز یەک کەس، ئەندازیاری پلانسازی شار یەک کەس، ئەندازیاری جیۆلۆجۆ دوو کەس، ژمێریاری بەکالۆریۆس چوار کەس، کارگێڕی کار/ بەکالۆریۆس دوو کەس ، روپێوکار/ دبلۆم سێ کەس، کۆمپیوتەر/ دبلۆم 11 کەس، ژمێریاری/ دبلۆم چوار کەس، کارگێڕی کار/ دبلۆم چوار کەس

لێرەوە دەتوانیت فۆڕمی دامەزراندنەکە پڕبکەیەتەوە

 

بابەتی پێشتر

کەمیی بەنزین کاری ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتنی سلێمانییان راگرتووە

بابەتی دواتر

پارتی هەڵاتوویەك لە دادگا دەكاتە بەرپرسی رێكخراوەكانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share