ئاگر لە شوقەکانی مامۆستایان لە شاری هەولێر کەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە یەكێک لە شوقەکانی پرۆژەی مامۆستایان لە شاری هەولێر کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە توانرا کۆنتڕۆڵبکرێت..

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاگر لە یەکێک لە شوقەکانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی مامۆستایان لە شاری هەولێر کەوتەوە و دوای گەیشتنی تیمەکانی بەرگری شارستانی توانرا کۆنتڕۆڵبکرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئاگرەکە زیانی ماددی بەدواوە بووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە”.

ئاشکراشی کرد، “تائێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزاندراوە و لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە دەستیپێکردووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رزگار حاجی حەمە: دەنگی ئێوە دەسەڵاتی كارگێریی پارێزگاكان دەگۆڕێت

لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێك ئاراستەی هاوڵاتییانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەكات و رایدەگەیەنێت، “سبەینێ…
Total
0
Share