ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دامەزراندنی بە شێوەی گرێبەست راگەیاند و ئاشكراشیدەكات، دەتوانن سبەینێ كاتژمێر 10ی سەرلە بەیانی فۆرمی دامەزراندن وەربگرن.
بەپێی راگەیەندراوێكی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە مەبەستی رەخساندنی هەلی یەكسان بۆ خوازیارانی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، سبەینێ كاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی فۆڕمی دامەزراندن بۆ ژمارەیەك پسپۆڕی جیاواز رادەگەیەنرێت.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، خوازیاران دەتوانن لە رێگەی فۆرمێكی ئۆنلاینەوە داواكاریی خۆیان پێشكەشبكەن.