حکومەتی عێراق: سورین لەسەر ئەوەی دۆسیەی ئاوارەکان بەتەواوی دابخەین

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 8ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند کە سورە لەسەر ئەوەی دۆسیەی ئاوارەکان بەتەواوی دابخات.

کەریم نوری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا باسی لەوەکرد کە سورن لەسەر ئەوەی سەرجەم کەمپی ئاوارەکان بەتەواوی دابخەن و ئاوارەکانیش بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە بگەڕێننەوە زێدی خۆیان.

بریکاری وەزارەتی کۆچ وتی، “وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لە ماوەکانی ڕابردوودا و لە چوارچێوەی پلانەکانی بۆ داخستنی دۆسیەی ئاوارەکان، 16 کەمپی ئاوارەکانی داخستووە و لەئێستادا تەنھا پێنج کەمپی ئاوارەکان لە سەرتاسەری عێراقدا ماون کە دانەخراون جگە لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان“.

ڕاشیگەیاند کە زۆربەی ئەو ئاوارانەی کە کەمپەکاندا لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن، کوردانی ئێزدی و دانیشتوانی ناوچەکانی سنوری پارێزگای نەینەوان.

کەریم نوری ئاماژەی بەوەیشداوە کە پرۆسەی داخستنی کەمپەکان و گواستنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان بەشێوەی ئارەزامەندانە دەبێت و ھەر ئاوارەیەک کە کێشەی خێڵەکیی ھەیە و نایەوێت بگەڕێتەوە زێدی خۆی، ئەوا دەگوزارێتەوە ناوچەیەکی دیکە.

بەھۆی ھێرش و پەلامارەکانی داعش بۆسەر بەشێک لە ناوچەکانی عێراق لە ھاوینی 2014دا و ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە ڕێکخراوەکە دەستی بەسەرداگرتبوو، نزیکەی پێنج ملیۆن و 500 ھەزار عێراقی ئاوارەبوون کە بەشێکیان وەک پەنابەر ڕوویان لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ئەوروپا کردووە.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا داوا لە کوردەکان دەکات شارێکی ڕۆژئاوا بدەنە دەست حکومەتی سوریا

بابەتی دواتر

هەرێم.. ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد.. خۆپیشاندان دەستیپێكرد

دەیان خۆپیشاندەر لە بەغداد خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن و لە گۆڕەپانی تەحریر بڵاوبوونەتەوە. بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

بڵاوبوونەوەی پرسیاری وانەیەك تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆیەمی لە عێراق پەكخست

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پرسیارەكانی تاقیکردنەوەکانی وانەی بیرکاری قۆناغی نۆیەمی بنەڕەتی، وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكەی دواخست. بەرەبەیانی ئەمڕۆ، وەزارەتی…
Total
0
Share