یەکێتیی ئەوروپا پێدانی پاکێجی پاڵپشتی دارایی بە میسر خێراتر دەکات

ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، یەکێتیی ئەوروپا بەنیازە خێراتر بەشێک لەو هاوکارییە داراییانەی کە بۆ میسر تەرخانکراوە بنێرێت بە بەکارهێنانی رێوشوێنێکی دارایی بەپەلە.

ئەو بڕە پارەیەی کە یەکێتیی ئەوروپا دەیەوێت خێراتر بیگەیەنێتە حکومەتی قاهیرە یەک ملیار یۆرۆیە و بەشێکە لەو 7.4 ملیار یۆرۆیەی کە وەک هاوکاری دارایی یەکێتییەکە دەیدات بەو وڵاتە.

میسر ساڵانێکە پشتی بە وەرگرتنی پارەی نەختینەیی بەستووە کە زۆرجار لەلایەن وڵاتە عەرەبییەکانی کەنداوەوە بەدەستی گەیشتووە و زۆربەی ئەو پارانەش راستەوخۆ دەنێردرێن بۆ بانکی ناوەندیی میسر.

کۆچکردن هۆکارێکی سەرەکییە کە رێککەوتنی یەکێتیی ئەوروپا و میسر بەرەوپێش دەبات و یەکێتی ئەوروپادا و لایەنە سەرەکییەکان دەیانەوێت هاتنی خەڵک کەم بکەنەوە بۆ وڵاتەکانیان.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی باشووری سودان: بەهۆی شەڕەوە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران دواکەوتووە

بابەتی دواتر

خۆرگیران روودەدات و لەم وڵاتانە هەستیپێدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share