ئەمریكا: پێویستە رێگری لە روسیا و چین بکرێت

ئەمریكا، روسیا و چین بە مەترسیدار ناودەبات و لە رێگەی پێنتاگۆنەوە بە پێویستی دەزانێت رێگرییان لێبكرێت.

لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، روسیا و چین سەرگەرمی نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەكانیانن و پێویستە رێگرییان لێبکرێت و وتی، “یەکەمجارە ئەمریكا رووبەڕووی دوو ھێزی گەورە و سەرەکیی ئەتۆمی بووەتەوە کە رکابەری ستراتیژین بۆ ئەمریکا”.

ئۆستن ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ئەو دوو وڵاتە روسیا و چینن و جەختیكردەوە کە بەپێی زانیاری و بەڵگەی فەرمی، هەردوو وڵاتەكە سەرقاڵی فراوانکردن و نوێکردنەوە و پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکانیانن.

لە بەرامبەر ئەو توانا و هەوڵانەی چین و روسیادا كە بە مەترسی ناویبردن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەكەی توانایەکی بەرگریی بەهێزی ھەیە و دەتوانێت پارێزگاری لە خۆی و ھاوپەیمانەکانی بکات، بە تایبەت ژاپۆن و کۆریای باشوور و ئوسترالیا.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) "شێرەکانی ئەتڵەس" پۆرتوگالیشیان لە مۆندیال کردە دەرەوە

بابەتی دواتر

دوو سزا بۆ شۆفێرانی تاكسی جێبەجێدەكرێن و ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆبڵی ڕوسی زیاتر دابه‌زی

ڕۆبڵى ڕوسى به‌رامبه‌ر بە دۆلار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، به‌شێوه‌یه‌ك به‌ڕێژه‌ى 30٪ نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ست دا. ئاژانسی ڕۆیته‌رز…
Total
0
Share