سەرۆك وەزیرانی عێراق هێرش بۆ سەر خاكی وڵاتەكەی رەتدەكاتەوە و دەڵێت، پێویستە هەمووان رێز لە سەروەریی عێراق بگرن.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لە ریاز-ی پایتەختی سعودیە بەشداری لە كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی-چینی بۆ هەماهەنگی و پەرەپێدان كرد.
لە وتەیەكیدا لە لوتكەدا سودانی رایگەیاند، حكومەتەكەی جەختدەكاتەوە لەسەر پەرەپێدانی ئابوری و فەراهەمكردنی خزمەتگوزارییەكان.
سەبارەت بە هێرشەكانی ئەمدواییەی ئێران و توركیاش سەرۆك وەزیران وتی، “پەلاماری سەر خاكەكەمان رەتدەكەینەوە و پێویستە هەمووان رێز لە سەروەریی عێراق بگرن”.
هەروەك وڵاتانی بەشداربووی لوتكەكەی بۆ كرانەوەی ئابوری بەڕووی عێراقدا بانگێشتكرد.
پاڵپشتیی وڵاتەكەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و هەماهەنگیی نێوان وڵاتانی عەرەبی و چین دووپاتكردەوە.