وتەبێژی وەزارەتی كارەبا: لە شەو و رۆژێكدا 14 كاتژمێر كارەبا دەدەینە هاوڵاتییان

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا 14 كاتژمێر بە تێكڕا لە شەو و رۆژێكدا كارەبا دەدرێتە هاوڵاتییان و ئاشكراشیدەكات، ” لە وەرزی زستاندا خواست لەسەر كارەبا زیاد دەبێت و ئەمساڵیش هەزار و 500 مێگاوات خواست لەسەر كارەبای نیشتمانی زیادبووە”.

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم، بە ماڵپەری فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی راگەیاندبووە، ” لەئێستادا تێكڕای پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا 14 كاتژمێرە، ئەگەر گەرمیان بە نموونە وەربگرین 17 كاتژمێر كارەبا، لە سلێمانی 10 كاتژمێر، لە دهۆك 14 و لە هەولێر 12 كاتژمێر كە بە تێكڕایی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا 14 كاتژمێرە”.

وتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەگەر كارەبای نیشتمانی لە 40 ئەمپێرەوە نەكرایە بە 30 ئەمپێر دەتوانرا ڕۆژانە 12 كاتژمێر بە تێكرایی كارەبا بە هاوڵاتییان بدرێت، بەڵام ئێستا بە تێكرا 14 كاتژمێر دەدرێـتە هاوڵاتییان.

بابەتی پێشتر

دوو كەس كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی كچێكیان دەكرد دەستگیركران

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بودجەی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەكەی بۆ ساڵی 2023 پەسەندكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share