كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر ستایشی رۆڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەكات

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر، ستایشی رۆڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەكات لە پشتیوانیكردنی نووسەران و هونەرمەندان و پڕۆژە كەلتووری و هونەرییەكان.

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر بڵاویكردووەتەوە، “لە ماوەی ئەم 16 رۆژەی چالاكییەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان تیشك دەخەینە سەر ژیانی ئەو خانمانەی جێدەستیان دیار بووە لە سیاسەت و كۆمەڵگەی مەدەنی و زانست و هونەردا، یەكێك لەوانە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە كە لەناو خەڵكدا بە هێرۆخان ناسراوە و پێشتر خانمی یەكەمی عێراق بووە، هەر لە تەمەنی گەنجێتییەوە ژیانی سیاسی دەستپێدەكات و هاوشانی هاوسەرەكەی سەرۆك مام جەلال دژی رژێمی سەركوتكەری پێشوو جەنگاوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، “هێرۆخان بەوەش ناسراوە كە پشتیوانیی پڕۆژە كەلتووری و هونەرییەكان بووە و لەو نێوەندەشدا پشتیوانیی هونەرمەندان و نووسەران لەسەر ئاستی تاك بووە”.

بابەتی پێشتر

لە بەرژەوەندیی خانەنشینان بڕیار دەدرێت

بابەتی دواتر

دوو كەس كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی كچێكیان دەكرد دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامەكەت وەربگرە

ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی خولی یەكەمی پۆلی دوازدە ڕاگەیەنرا. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی تاقیكردنەوە…
Total
0
Share