134 ملیار دینار لە پارەی دزراو خرایە بانكی رافیدەینەوە

134 ملیار دینار لەو پارانەی لە دۆسیەی ناسراو بە “دزیی سەدە” دزرابوون، خرایە بانكی رافیدەینەوە.

دادگای كەرخ لە بەغداد كە تایبەتمەندە بە لێكۆڵینەوەكردن لە كەیسەكانی گەندەڵی و دەستپاكی رایگەیاند، 134 ملیار دینار لەو پارانەی لە دۆسیەی ناسراو بە “دزیی سەدە” دزرابوون، ئەمڕۆ پێنجشەممە خرانە بانكی رافیدەینەوە.

لە راگەیەندراوێكدا دادگای كەرخ جەختیكردەوە، تا ئێستا 317 ملیار دینار لەو پارانە گەڕێندراونەتەوە بۆ حكومەت و وتی، “هەڵمەتی گەڕاندنەوەی تەواوی پارەكان بەردەوامە”.

“دزیی سەدە” بەو كەیسە دەوترێت كە لە پارەی دانراوی بارمتەی باج-دا روویدا و بڕەكەیان 3.7 تریلیۆن دینار (2.5 ملیۆن دۆلار)ـە.

شەوی 27ی تشرینی دووەمی رابردوو، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، گەڕاندنەوەی 180 ملیار دیناری لەو پارە دزراوانە لە ئوردن راگەیاند و بەڵێنی دا كاربكەن بۆ گەڕاندنەوەی كۆی ئەو پارانە.

بابەتی پێشتر

باوەڕناکەیت ملیاردێرەکانی جیهان چ کارێکیان کردووە

بابەتی دواتر

سودانی بەرەو ریاز بەڕێکەوت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share