سەرۆك كۆمار داوادەكات پشتیوانیی حكومەت بكرێت بۆ جێبەجێكردنی كارنامەكەی

د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق دەڵێت، پێویستە پشتیوانیی حكومەت بكرێت بۆ ئەوەی كارنامەكەی جێبەجێبكات.

بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆك كۆمار، ئەمڕۆ چوارشەممە د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغداد، پێشوازیكردووە لە شاندێكی بزوتنەوەی ئیسلامیی كوردستان و دۆخی وڵاتیان تاوتوێكردووە.

سەرۆك كۆمار لە دیدارەكەدا رایگەیاندووە، “پێویستە پەناببرێت بۆ گفتوگۆی بونیادنەرانە و جددی بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دەدات
ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2023 تەواوكرا

وەزیری دارایی عێراق تەواوكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2023 رادەگەیەنێت و راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانیش دەڵێت، سبەی دانیشتنێكی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیرانی…
Total
0
Share