جۆنینیۆ وەڵامی واڵکەر دەداتەوە: مباپێ ڕاناگیرێت

شەممەی داهاتوو، لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی قەتەر، فەرەنسا و ئینگلتەرا ڕووبەڕوو دەبنەوە.

لەو یارییەدا کایل واڵکەری بەرگریکاری مانچستەر سیتی و کیلیان مباپێی هێرشبەری پاریس سان جێرمان بەرامبەر بە یەکدی دەوەستنەوە، هەردوو یاریزانەکەش لە خێراترینەکانی بواری تۆپی پێن.

واڵکەر دەڵێت، ” بە دڵنیاییەوە ڕێز لە مباپێ دەگرین، بەڵام فەرشی سووری بۆ ڕاناخەم بۆ ئەوەی گۆڵ تۆماربکات، دەمرم بۆ ئەوەی نەتوانێت گۆڵ تۆماربکات، چونکە بە دۆڕاندن یەکسەر دەگەڕێینەوە بۆ ماڵەوە.”

هەروەها دەڵێت،”دەزانم چی پێویستە بۆ ڕاگرتنی، ڕەنگە قسە ئاسانتر بێت لە کردار، بەڵام دڵنیابن شەڕدەکەم بۆ ئەوەی بیوەستێنم، و بە دڵنیاییەوە هیچ یاریزانێک بە تەنها تیپێک دروست ناکات، تۆپی پێ یارییەکی بەکۆمەڵە.”

لە بەرامبەردا جۆنینیۆ، ئەستێرەی دێرینی بەڕازیل و ئۆڵیمپیک لیۆن دەڵێت، ” دەتوانیت دوو بەرامبەر بە دوو 10 جار مباپێ ڕابگریت، تەنها یەکجار بەسە فریای نەکەویت، تەواو یارییەکەت دۆڕاند، چونکە لە ئێستادا باشترین یاریزانی جیهانە، دۆخەکە بۆ واڵکەر ئاڵۆزە، قەیتانی کالەکانت باش گرێ بدە.”

بابەتی پێشتر

چیرۆکی لویس ئێنریکی و ئیسپانیا کۆتاییهات

بابەتی دواتر

دەستگیرکردنی 23 ئەفغانی لە ناوەڕاستی عێراق راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share