ئەو ئەمریكییەی 20 ژنی هەبوو و بانگەشەی پەیامبەریی دەكرد دەستگیركرا

بەڵگەنامەیەك كە بەرزكراوەتەوە بۆ بەردەم دادگای فیدراڵیی ئەمریكا ئاشكرایدەكات سەركردەی گروپێك كە باوەڕی بە فرەژنی هەیە و 20 كەسی بە ژنی خۆی دیاریكردووە و هەندێكیان ناكامڵن، سزای ئەو شوێنكەوتووانەی داوە كە بە پەیامبەر-یان نەزانیوە، وەك ئەوەی ئەسۆشیەتد پرێس بڵاویكردووەتەوە.

دانپێدانانێكی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی (ئێف بی ئای) كە بۆ بەردەم دادگای فیدراڵی لە واشنتن بەرزكراوەتەوە دەڵێت، ساموێل بیتمان (46 ساڵ) ئەندام بووە لە كڵێسایەكی ناوخۆیی، دواتر جێیهێشتووە و گروپێكی لاوەكی دروستكردووە كە باوەڕی بە فرەژنی هەبووە.

بیتمان پاڵپشتیی دارایی لەو شوێنكەوتووە نێر-انەیەوە پێدراوە كە لەهەمان كاتدا وازیان لە هاوسەر و منداڵەكانیان هێناوە بۆ ئەوەی ببنە هاوسەری ئەو.

بیتمان كە ساڵی 2019 خۆی وەك پەیامبەر ناساندووە دەڵێت، سەرۆكی ئەو كڵێسایەی ئەوی لێبووە داوایلێكردووە “رۆحی خواوەند بۆ ئەو كەسانە بهێنێت” و باوەڕی وابووە كە “ئیرادەی ئاسمان” جێبەجێ دەكات لەڕێی ئەو كردە سێكسییانەیەوە.

ئێف بی ئای وردەكاریی كردە سێكسییە روونەكانی بیتمان-ی ئاشكراكردووە، كە لە مانگی ئەیلولدا بەهۆی ئەنجامدانی كارەكانیەوە دەستگیركراوە.

بیتمان، كە دانیشتووی ویلایەتی ئەریزۆنایە، پێیوایە ئیرادەی خواوەند خۆی لەوەدا دەبینێتەوە كە هانی شوێنكەوتووانی بدات “لەنێویشیاندا كچانی ناكامڵ، كە رۆبچنە كارە سێكسییەكانەوە”.

سێ لە هاوسەرەكانی بیتمان تۆمەتی رفاندن و رێگری لە كاری دادگایان رووبەڕووكراوەتەوە، دووانی دیكەیان بڕیارە بەمنزیكانە رووبەڕووی دادگای فیدڕاڵی بكرێنەوە، یەكێكی دیكەشیان لە واشنتن-ە.

ئەوان تۆمەتبارن بە هەڵهاتن لەگەڵ هەشت لە منداڵەكانی بیتمان، كە لە كاتێكی پێشتری ئەمساڵدا خرابوونە ژێر چاودێریی ویلایەتی ئەریزۆناوە.

بەپێی بەڵگەنامەكان بیتمان لە ساڵی 2019دا یەك هاوسەری هەبووە، كاتێك وازیلێهێناوە دەستیكردووە بە زیادكردنی هاوسەرەكانی.

دەسەڵاتداران زانیارییان لەسەری لەڕێی دوو كەسەوە بەدەستهێناوە كە یەكێكیان ژنێك بووە و بیتمان باوەڕی وابووە دەیەوێت هاریكاریی ئەندامانی گروپەكەی بكات، لەگەڵ هاوسەرەكەی كە وێنەگری فیلمی بەڵگەنامەیی بووە.

لە كانونی یەكەمی 2020 بیتمان رووی لە ماڵی دوو هاوسەرەكە كرد لە كۆلۆرادۆ سیتی “بە ئۆتۆمبێلێكی دەبڵئەكسی گەورەی پڕ لە ژن و كچ” كە وەك ژنی خۆی ناساندوونی و بچوكترینیان كچێكی لەدایكبووی ساڵی 2011 بووە.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی ئەنجومەنی ڕاژە: مامۆستایانی وانەبێژ دەكرێنە گرێبەست

بابەتی دواتر

كاروان گەزنەیی بە چەند بەڵگەیەك وەڵامی وەزارەتی پەروەردە دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share