هەرزانترین ئۆتۆمبێلی كارەبایی ئاشكراكرا

ئۆتۆمبێلە چینییەكە

پاش تێبینیكردنی خواستی زۆر لەسەر یەكەمین ئۆتۆمبێلی كارەبایی خۆی، كۆمپانیای Wulingی چینی بڕیاریدا ئۆتۆمبێلێكی دیكە بە نەخشە و جۆرێكی جوانتر و زیاتر پێشكەوتوو دروستبكات.

ئۆتۆمبێلی نوێی (Wuling Mini EV) خاوەن هەیكەلێكی جوانە بە درێژیی دوو مەتر و 49 سانتیمەتر، كە گونجاوە بۆ جوڵە و تێپەڕاندن لەكاتی قەرەباڵغی شەقامەكان، جگە لەوەی وەستاندنی لە شوێنە تەسكەكانی قەراغ شەقامەكاندا ئاسانە.

ئۆتۆمبێلەكە لە ئەلەمنیۆم و ڕیشاڵی بەهێزی بەرگەگری بەركەوتن دروستكراوە و كێشەكەی 860 كیلۆگرامە و قەبارەی تایەكانی 12 ئینجە. ڕووناكی دواوەی بە تەكنیكی LEDی نوێیە و بەمەش ڕووناكییەكی تایبەت لەكاتی كارپێكردنیدا پێدەبەخشێت.

ئۆتۆمبێلەكە دوو كوشنی هەیە و داشبوردێكی تایبەتی هەیە كە سیستمی جۆراوجۆری تیا جێگیركراوە، شاشەی بەرامبەر شۆفێر وەك تابلۆی ئەژمێرە ئەلیكترۆنییەكانە كە لەڕێیەوە دەتوانرێت ژمارەیەك لە كارە تەكنیكەكانی ئۆتۆمبێل كۆنتڕۆڵبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کچەکەی نەرمین قادر: هەر کەسێک بەرپرس بووە لە دواکەوتنی مووچە لە مردنی دایکم بەرپرسیار دەبێت

لۆلان ئازاد، کچی هونەرمەند نەرمین قادر نووسینێکی لە هەژماری فەیسبوکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “دایکم لەگەڵ خانەنشینان…
Total
0
Share