لە ناوچەیەكی كوردستان کورد و عەرەب رووبەڕووی یەکتر بوونەوە

جوتیارانی کورد و عەرەب لە باشووری كەركوك رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و پەیوەندیی بە زەوییەوە هەیە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، لە گوندی فەریق لە حەفتەغار، عەرەبە هاوردەکان ویستوویانە زەویی کوردەكان بکێڵن و جوتیارانی کورد رووبەڕوویان بوونەتەوە، شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان جوتیارانی کورد و هاوردەکاندا دروستبووە.

وتیشی، “جوتیارانی کورد كە دانیشتووی رەسەنی گوندەکەن، چونەتەسەر جوتیارە هاوردەكان و رێگرییان کردووە زەوییەکانیان بکێڵن و بەو هۆیەوە شەڕ لە نێوانیاندا روویداوە و جوتیارە هاوردەکان هەڵاتوون”.

بابەتی پێشتر

بۆچی یاریزانانی مۆندیال گۆرەوییەکانیان کون دەکەن؟

بابەتی دواتر

بارانبارینی رۆژانی رابردوو چی لە خاك كردووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share