ئاگادارییەك لەبارەی دامەزراندنەوە

ئەو هاوڵاتییانەی دەیانەوێت فۆرمی تایبەت بە دامەزراندن لە هێزی پاسەوانی سنوور پڕبكەنەوە، ئاگاداردەكرێنەوە لەوەی تا ئێستا فۆرمە ئەلیكترۆنییەكە بڵاونەکراوەتەوە.

دوێنێ دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، سێ هەزار كەس لە ریزەكانی هێزەكانی پاسەوانی سنوور دادەمەزرێندرێن، بەستەرێك لە میدیادا بڵاوكرایەوە و باس لەوە دەكرا كە تایبەتە بە پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیكترۆنیی دامەزراندن لە ریزەكانی هێزەكانی پاسەوانی سنووردا، بەڵام بەستەرەكە پەیوەندیی بەو پرسەوە نییە.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئێستای راگەیاند، ئەو بەستەرەی بڵاوكراوەتەوە، تایبەتە بە “پەیمانگەی باڵا بۆ پەرەپێدانی ئاسایش و كارگێڕی” كە تەنها عێراق و ناوچە كوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەگرێتەوە، واتە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

وتیشی، “فۆرمی تایبەت بە دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور تا ئێستا بڵاونەکراوەتەوە و بڕیارە بەمزووانە بڵاوبکرێتەوە و دامەزراندنەكە تەواوی عێراق دەگرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی داڕووخانی خانوویەك لە حاجیاوا پێنج كرێكار بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

بۆچی یاریزانانی مۆندیال گۆرەوییەکانیان کون دەکەن؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو منداڵی دووانە خنكان

دوو برای جمك كەوتنە گۆمێكی ئاوەوە و خنكان. بەپێی زانیارییەكان، دوو براكە دانیشتووی پارێزگای زیقاری باشووری عێراقن و…
Total
0
Share