لە سوودی بایرنە.. ئەم وەرزەی کیمپێمبێ کۆتاییهات

دوای پێکان و دوورکەوتنەوەی نێیمار، یانەی پاریس سان جێرمان بە هەمان هۆکار پریسنێل کیمپێمبی لەدەستدەدات.

لە دوایین یاریی پاریس سان جێرمان بەرامبەر مارسیلیا لە “ڤیڵدروم”، پریسنێل کیمپێمبیی بەرگریکاری فەرەنسی دووچاری پێکان بوو، بەهۆیەوە یاریگای بەجێهێشت.

لەو بارەیەوە یانە زەبەلاحەکەی پاریس ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، “کیمپێمبی دووچاری لێکپچڕانی بەستەری ئاکیلیسی قاچی ڕاستی بووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.”

لەو بارەیەشەوە کریستۆف گالیتیێی ڕاهێنەر ڕایگەیاندووە، “بەداخەوە کیمپێمبی دووچاری پێکانێکی مەترسیدار بووە و تاوەکو کۆتایی وەرز دووردەکەوێتەوە، هەستی بە ئازارێکی زۆر کردووە لە بەستەری ئاکیلیس، ئێمە پێمانوایە پێکانەکە قورسە.”

بەپێی زانیارییەکان، ئەم جۆرە پێکانە یەکێکە لە قورسترینەکان، بەرگریکارەکەی فەرەنسا ڕووبەڕووبوونەوەی بایرن لە قۆناغی (16)ی خولی یانە پاڵەوانەکان و تەواوی یارییەکانی دیکەی وەرز لەدەستدەدات.

بابەتی پێشتر

بەهۆی ڤینیسیۆزەوە ڕیاڵ مەدرید بایکۆتی "زە بێست"ی کرد

بابەتی دواتر

لیڤاندۆڤسکی دوای مۆندیال شتێکی ترە و پێکانیشی هاتەسەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share