حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیڕەوکردنی سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ زانینی بڕ و تێچووی کارەبا راگەیاند، بەو جۆرە دەتوانن قەرزەکانیان بدەنەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوبەشانی کارەبا دەتوانن لە رێگەی ماڵپەری پسووڵەوە بڕ و تێچوونی کارەباکەیان بزانن و لە ماڵپەڕەکەدا تەنها پێویست بە نووسینی ژمارەی هەژماری کارەباکە دەکات.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم ماڵپەڕە، لە رۆتیناتی ئیداری کەمدەکاتەوە و مامەڵەی هاوڵاتییان ئاسان دەکات.
راگەیەندراوەکە دەڵێت، “روونی و شەفافییەتی زیاتر لە تێچوونی کارەبا بۆ هاوڵاتییان دەستەبەردەکات و لە ماڵپەڕەکەدا هاوبەشان دەتوانن بڕى پارهى خولى كۆتايی و بڕى قهرز و كۆى گشتیی پارهى داواكراو بزانن”.