دانیشتووانی ناحیەی بەرزنجە تەقەیان لە پۆلیس کردووە و بریندار هەیە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی بەرزنجە تەقە لە ژمارەیەک پۆلیسی دارستان دەکرێت، بەهۆیەوە پۆلیسێک برینداربووە.

شایەتحاڵێکی رووداوەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رووداوەکە لە گوندی بیوەکی سەر بە ناحیەی بەرزنجە روویداوە لە کاتێکدا پۆلیسەکان رێگرییان لە بڕینەوەی دار کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی “ئێستا”، تیمێکی پۆلیسی دارستان چوونەتە گوندەکە و ڕێگرییان لە چەند کەسێک کردووە کە سەرقاڵی بڕینەوەی دار و دروستکردنی خەڵووز بوون و دەستیانگرتووە بەسەر دار و خەڵووزەکاندا.

بەڵام لە کاتی گەڕانەوەیاندا ئەو کەسانەی دارەکانیان بڕیوەتەوە تەقەیان لە پۆلیسی دارستان کردووە، بەهۆیەوە پۆلیسێک برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.

بابەتی پێشتر

تایبەتمەندییەکی خەیاڵیی بەتانیی کێش قورس ئاشکرا دەکرێت

بابەتی دواتر

سیستانی چی بە نێردەی یوئێن وتووە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئەوروپا داوادەكەن لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن توركیاوە بکرێت

دەستەی دۆستایەتیی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا داوادەکات لیژنەیەکی نێودەوڵەتی پێکبهێندرێت بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن توركیاوە…
Total
0
Share