بڕیار بۆ بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەردەكرێت

وەزارەتی دادی عێراق بە پێی بڕیار و رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی، فەرمانبەرە گرێبەستەكانی دەكاتە ھەمیشەیی.

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، لەسەر بنەمای بڕیار و رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی عێراق، سەرجەم رێكارە كارگێڕی و داراییەكانیان تەواوكردووە بە مەبەستی دامەزراندنی فەرمانبەرە گرێبەستەكانیان بە ھەمیشەیی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی دوو ساڵ یاخود زیاتر خزمەتیان ھەیە لەگەڵ جێبەجێكردنی سەرجەم داواكارییەكانیان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بە وردیی چاودێری تەواوكردنی جێبەجێكردنی سەرجەم بڕیار و رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی دەكەن تایبەت بە دامەزراندنی فەرمانبەری گرێبەست بە شێوەی ھەمیشەیی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: شاندەكەی هەرێم سەردانەكەی بۆ بەغداد دوانەخستووە، بەڵكو پێی دواخراوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، شاندی هەرێمی كوردستان سەردانەكەی بۆ بەغداد دوانەخستووە، بەڵكو حكومەتی فیدراڵی پێی دواخستووە. یوسرا…
Total
0
Share