لە دوو رۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی حەوت بۆ بەغداد دەنێردرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، چاوەڕواندەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا لیستی مووچەی مانگی حەوت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێردرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، لیستەكە بە سیستمی پەیڕۆڵ هیچ گرفتی نییە و ئامادەكراوە كە لە گەنجینەكانەوە دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی هەرێم تاوەكو بۆ بەغداد بنێردرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لیستی مووچەی مانگی شەش وردبینی تێدا كراوە و دەبێت بەر لە مانگی هەشت لیستی مووچەی مانگی حەوت بۆ بەغداد بنێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتیی زانایان: دەربڕینی خۆشحاڵی بەبۆنەی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا ئاساییە

سەرۆکی یەکێتیی زانایان رایدەگەیەنێت، پێکەوەژیانی ئاینی لە هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی بەرزدایە. دەشڵێت، لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا مایەی خۆشحاڵیی…
Total
0
Share