وەزارەتی پەروەردە لەبارەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم بڕیاریدا

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریکی سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دا و بەپێی بڕیارەکە ئەو خوێندنگانەی خوێندکاری ئێزدی و کریستیانیان تێدایە خشتەکان لەگەڵ جەژن و بۆنەکانی ئەواندا بگونجێنرێت.

بەپێی بڕیارەکە کە واژووی وەزیری پەروەردەی لەسەرە ده‌سه‌ڵاتدراوە به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانانە‌ كه‌ قوتابی له‌ هه‌ردوو پێكهاته‌ی (ئێزدی و كریستیان) تێدایە، تا خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌ك رێكبخه‌ن كه‌ گونجاوبێت له‌گه‌ڵ جه‌ژن و بۆنه‌كانی ئه‌و دوو پێكهاته‌یه‌دا.

هەروەها لە بڕیارکەدا هاتووە، رۆژی ئاڵای كوردستان كه‌ دەکەوێتە رۆژی (17ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ر)ـه‌ و ده‌كه‌وێته‌ ناو تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م، به‌هۆی ئه‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریداوه‌ ته‌نها له‌و رۆژه‌دا، تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن یه‌ك كاتژمێر دره‌نگتر ئه‌نجامبدرێت و پێش ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌كانیش مه‌راسیمی رۆژی ئاڵا ئه‌نجامبده‌ن.

دەقی بڕیارەکە:

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی و ئایدن مەعروف زامنكردنی مافی پێكهاتە جیاوازەكان تاوتوێدەكەن

بابەتی دواتر

سەدان كۆچبەر لە فەرەنسا داوادەكەن بە ناكامڵ ئەژماربكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share