یەکێتیی زانایان سکاڵای یاسایی دژی ئەو ژنە چالاکوانە تۆمارکرد کە فرەژنیی بە لەشفرۆشی ناوبرد

لقی سلێمانی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام رایگەیاند، سکاڵای یاساییان دژی ئەو ژنە چالاکوانە تۆمارکردووە کە فرەژنی بە جۆرێک لە لەشفرۆشی ناوبردووە و قسەی ئەو چالاکوانە بە ناوزڕاندن دادەنێت.

بەپێی راگەیەندراوێکی یەکێتیی زانایانی ئایینی سلێمانی، سکاڵاکەیان لە رۆژی 5ی 12ی 2022 لەسەر راسپاردەی مەکتەبی تەنفیزیی یەکێتیی زانایان لە رێگەی داواکاری گشتییەوە تۆمارکردووە.

یەکێتیی زانایان روونی کردووەتەوە، سکاڵاکەیان لەسەر ئەو لێدوانە بووە کە چالاکوان شیلان حەمە نوری لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا رایگەیاند، “فرەژنی بەشێکە لە لەشفرۆشی”.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” ئێمە وەکو لقی سلێمانی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دژی ئەو وتە و بێڕێزیانەی کە خاتوو (شیلان حەمە نوری) لەبەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا کردوویەتی بەرامبەر بەوکەسانەی کە زیاتر لە هاوسەرگیرییەکیان ئەنجامداوە و لەهەردوو رەگەزی نێر و مێ، کە بە جۆرێک لە لەشفرۆشی ناوزەدیکردون، کە ئەمە ناوزڕاندنی هەموو ئەو تاک و خێزانانەیە کە ئەو پرۆسەیەیان ئەنجامداوە”.

بابەتی پێشتر

سەڵاحەدین بەهائەدین: یادی شەهیدانی بادینانە، دیمەنی تاڵانچی و قاتڵ و دووكەڵی بارەگا سووتانە

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری تیمی تۆپی پێی ئەڵمانیا دەستی لەکارکێشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share