بەهۆی دروستبوونی تەمەوە 20  کەس بوونە قوربانی

لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا بەهۆی ئەو شەپۆلی تەمەی پارێزگاکەی گرتووەتەوە، نزیکەی 20 کەس لە دیالە بوونە قوربانی.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی دیالە، ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، “بە هۆی ئەو شەپۆلی تەمە چڕەی ماوەی دوو رۆژە ناوچەکەی گرتووەتەوە منداڵێک گیانی لەدەستداوە و 18 کەسی دیکەش برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “قوربانییەکان سەرجەمیان لە رووداوی هاتوچۆدا کەوتوونەتەوە پاش ئەوەی مەودای بینین بە شێوەی بەرچاو رووی لە کەمبوونەوە کردبوو”.

ئاشکراشی کرد، “لە ئێستاشدا رووداوەکانی هاتوچۆ لە ئاستێکی بەرزدایە بە تایبەت لەسەر رێگەی کەرکوک بەغداد کە دەکەوێتە بەشی باکووری پارێزگاکە”.

 

 

بابەتی پێشتر

چیرۆكی تەمومژاویی كوشتنی كچێك ئاشكرابوو

بابەتی دواتر

چیرۆکی ئەو کچەی بە پسکیت دەژی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share