سودانی: لە دۆسیەی ئاوارەکان و گۆڕانی ئاو و هەوا لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان هەماهەنگی دەکەین

محەمەد شیاع سودانی لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، عێراق لە دۆسیەی ئاوارەکان و گۆڕانی ئاو و هەوا لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان هەماهەنگی دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە نوسینگەی خۆی لە شاری بەغداد پێشوازی لە جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەیەکی نێوانیاندا، سودانی رایگەیاند، عێراق هاوکارییەکانی لەگەڵ رێخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆمەڵێك دۆسیەدا زیاددەکات، لە نێوانیاندا دۆسیەی گەڕاندنەوەی پەنابەران و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاو و هەوا.

هاوکات  هەر لە کۆبوونەوەکەدا کۆی دۆسییە هاوکارییەکان و بەرنامە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و جەخت لە جێبەجێکردنیان کرایەوە لە کۆی بوارەکاندا.

 

بابەتی پێشتر

"فیفا" بۆ مۆندیالی 2026 بڕیارێکی گرنگ دەدات

بابەتی دواتر

فیدراسیۆنی ئیسپانیا بە (نەخێر) وەڵامی بەرشلۆنەی دایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share