سوپای پاسداران بەرپرسیارێتیی هێرشەكەی هەولێری لەئەستۆگرت

سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتیی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێری لەئەستۆگرت و دەڵێت، ناوەندێكی ستراتیژیی ئیسرائیل كراوەتە ئامانج.

پەیوەندییە گشتییەكانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، بەدوای تاوانەكانی ئەمدواییەی ڕژێمی ئیسرائیل و ڕاگەیەندراوی پێشووی بەوەی تاوان و كارەكانی ئەو ڕژێمە بەبێ وەڵامدانەوە تێناپەرێت، شەوی ڕابردوو ناوەندی ستراتیژیی پلانگێڕییەكانی ئیسرائیل و شەڕ، بە مووشەكی بەهێزی سوپای پاسداران كرایە ئامانج.

دەشڵێت، “جارێكی دیكە هۆشداری دەدەینە ڕژێمی زایۆنیی تاوانبار كە لە دووبارەكردنەوەی هەر شەڕێك ڕووبەڕووی كاردانەوەی توند و یەكلاكەرەوە و وێرانكەر دەبێت”.

سوپای پاسدان دووپاتیشیدەكاتەوە، ئاسایش و سەقامگیریی ئێران هێڵی سوورە بۆ هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕێگە بەكەس نادەن هەڕەشە یان هێرشی بكاتەسەر.

شەوی ڕابردوو هێرشێكی مووشەكی بۆسەر چەند ناوچەیەك لە هەولێر ئەنجامدرا، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عێراق، لە ڕۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر کران و ناوچە سڤیلنشینەکانی نزیک بارەگای کەناڵی کوردستان 24 و دەوروبەری بەر هێرشەکە کەوتن.

ئاشكراشیكرد، “زەرەر و زیانی ماددی بەر باڵەخانە و خانووەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا هاوڵاتییەک بە سووکی برینداربووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە کۆچی دوایی مامۆستا حسێن عارف کایەی نووسین و ڕۆشنبیری ناوێکی دیار و درەوشاوەی لەدەستدا

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نووسەر حسێن عارف پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی…
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێكی لێبوردنی نێودەوڵەتی باس لە دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووسانی بادینان و ‏هەولێر دەكات

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێكی لەبارەی دەستگیركردنی خۆپیشاندەران و ‏ڕۆژنامەنووسان لە عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاوكردووەتەوە، بەشێكی ڕاپۆرتەكە ‏تایبەتە…
Total
0
Share