شارەوانیی سلێمانی: رێگریكردن لەزیادەڕۆیی بۆ سەر موڵكی گشتیی بەردەوامە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەڵمەتێك بۆ لابردنی زیادەڕۆییەكانی دوكانداران و فرۆشیارانی گەڕەكی خەبات و شەقامی سەرەكیی گەڕەكی سەروەری ئەنجامدرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەكان بۆ بنبڕكردنی زیادەڕۆییكردنە سەر شۆستە و شەقامەكان كە بۆ خزمەتی هاوڵاتییان دروستكراوە بە پێی یاسا زیادەڕۆییەکان لادەبرێن”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە هەڵمەتی ئەمڕۆدا زیادەڕۆییەكانی دوكانداران و فرۆشیارانی گەڕەكی خەبات و شەقامی سەرەكیی گەڕەكی سەروەری لابران كە هەڵمەتەكە بە هاوكاریی بەشی پۆلیسی شارەوانی ئەنجامدراوە.

بابەتی پێشتر

كارەبای سلێمانی: رۆژ لە دوای رۆژ كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە

بابەتی دواتر

لە سلێمانی ئامادەكاریيەكان بۆ رێوڕەسمی شەوی یەڵدا دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share