كارەبای سلێمانی: رۆژ لە دوای رۆژ كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی و دابەزینی پلەكانی گەرماوە، خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا زۆر بەرزبووەتەوە كە هەموو ئەمانە وایكردووە رۆژ لە دوای رۆژ كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی كەم ببێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “ئاگاداری دانیشتووانی دەڤەری شارباژێر و قەزای ماوەت دەكەینەوە كە لە پەیجی شارباژێر لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك كۆمەڵێك زانیاری ناڕاست لەسەر پێدانی كارەبا بە ناوچەی شارباژێر و ماوەت و ناوچە جیاجیاكان بڵاوكراوەتەوە كە لێرەوە دەمانەوێت راستی پێدانی كارەبا و چۆنیەتی دانانی بەرنامەی كارەبا بۆ دانیشتووانی شارباژێر و هەموو لایەك روونبكەینەوە”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئێستا بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی پێویست و دابەزینی پلەكانی گەرماوە خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا زۆر بەرزبووەتەوە و هەموو ئەمانە وایكردووە رۆژ لە دوای رۆژ كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانیی كەم ببێتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، “سەبارەت بەو روونكردنەوەیەی پەیجی شارباژێر كە تەنها كارەبای شارباژیر كەمكرابێتەوە راست نییە، چونكە بەرنامەی دابەشكردنی كارەبای نیشتمانی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی كارەبای سلێمانی دادەنرێت بۆ هەر سێ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین، ئاگاداریشكراون كە لەپێدانی بەرنامەدا رەچاوی ئەو ناوچانە بكەن كە ساردن و مۆلیدەیان نییە و ئەو بڕە كارەبایەی هەیە بە یەكسانی دابەشبكرێت”.

بابەتی پێشتر

سزای 7 ساڵ زیندانیكردن بۆ سیاسەتمەدارێكی عێراق دەركرا و بە خێزانەكەی دەڵێت: شەرم دەكەم

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی: رێگریكردن لەزیادەڕۆیی بۆ سەر موڵكی گشتیی بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ڤیدیۆ.. كۆماندۆی كوردستان نەخۆشێكیان لە سلێمانییەوە گەیاندەوە گەرمیان كە توانای گواستنەوەی بە وشكانیدا نەبوو

تیمی پزیشكی و فڕۆكەوانیی كۆماندۆی كوردستان نەخۆشێكیان لە نەخۆشخانەی سووتاویی سلێمانییەوە گەیاندەوە گەرمیان كە توانای گواستنەوەی بە وشكانیدا…
Total
0
Share