سزای 7 ساڵ زیندانیكردن بۆ سیاسەتمەدارێكی عێراق دەركرا و بە خێزانەكەی دەڵێت: شەرم دەكەم

دادگای كەرخ لە بەغداد، سزای حەوت ساڵ زیندانیكردنی بۆ میسال ئالوسی یەكێك لە سیاسەتمەدارانی عێراق دەركرد و دەست بەسەر سامانەكەیدا گیرا.

سزاكە بەهۆی “بێڕێزیكردن بە دادگای باڵای فیدراڵییە” وەك ئالوسی رایگەیاند و لە تویتێكدا روو لە خانەوادەكەی دەڵێت، “بمبورن، شەرم دەكەم توانج لەسەر ئەو بابەتە بدەم”.

میسال ئالوسی نووسیویەتی، بەهۆی باری تەندروستییەوە چووەتە دەرەوەی وڵات و رەنگە نەچێتە بەردەم دادگا و ئاشكرایكردووە، پشتبەست بە بڕیاری دادگا، وەزارەتی دارایی فەرمانی دەركردووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی گشت سامان و داراییەكەی.

ئالوسی پێشتر پەرلەمانتار بووە و سەرۆكی پارتێكی سیاسی بوو، ماوەی چەند ساڵێكە رەخنە لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەگرێت و بە گەندەڵ و پیاوی وڵاتان ناویاندەبات، بەشێك لەوانیش ناوبراو بە كاركردن بۆ ئەجێندای دەرەكی تۆمەتباردەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمى: ناگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ جه‌نگى سه‌ركێشانه‌ له‌گه‌ڵ دراوسێ و هاوڕێكانماندا

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ڵێت، “كۆنگره‌ى به‌غداد پلانی عێراقه‌ بۆ بنیادنانى باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهاندا و به‌ڵێنمان…
Total
0
Share