دۆلار هەرزاندەبێت

بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتر بە هاوڵاتییان دەفرۆشێت و چاوەڕواندەكرێت بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار داببەزێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی ناوەندیی عێراق، بڕیاری دا بڕی ئەو دۆلارەی رۆژانە بە زیادكردنی ئاشكرا بە هاوڵاتییانی دەفرۆشێت زیادبكات.

لە نووسراوێكدا بانكی ناوەندیی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە لە سۆنگەی ئامانجەكانی بانكەكەوە، كە بەدیهێنانی سەقامگیرین لە ئاستی نرخەكان و نرخی فرۆشتنی دراو و پڕكردنەوەی ئەو خواستە زۆرەی لە بازاڕەكاندا لەسەر دراوی بیانی هەیە، بڕیاریداوە فرۆشی دۆلار زیادبكات.

ئەمڕۆ بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزترین ئاستی تۆماركرد و 100 دۆلار گەیشتە 150 هەزار دینار، چاوەڕواندەكرێت بڕیارەكەی بانكی ناوەندی، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار داببەزێنێت.

بابەتی پێشتر

ئەو نەهەنگەی 150 کیلۆ خاشاک لە سكیدا دەرهێنرا

بابەتی دواتر

زیاد جەبار: لەبارەی پاشەكەوتی مووچەوە بە یاسا حكومەت پابەندكراوە كە قەرزداری مووچەخۆرانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share