ئاسمانی شارەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشكرادەكات و دەڵێت ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەریم رایگەیاند، ئەمڕۆ كەشوهەوای شارەكان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و لەنێوان (5- 10) کم لە كاتژمێرێكدا دەبێت.

هەروەك پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبێتەوە بەراود بە تۆمارەكانی دوێنی.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێ دووشەممەش، بەپێی پێشبینییەكان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما بە نزیكەی (1 تـــا 2) پلە نزم دەبێتەوە، بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 16 پلەى سیلیزى
دهۆک : 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى
سۆران : 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى

بابەتی پێشتر

نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی پێشوو دیاریکرا

بابەتی دواتر

خاونپێداویستییە تایبەتەکان و بەڵێنە بێکردارەکانی حکومەت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share