یەکێک لە دادوەرەکانی دادگاییکردنی سەدام حسێن بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

ئەمڕۆ هەینی 2ی نیسان دادوەر “محمد عريبي” یەکێک لە دادوەرەکانی دادگاییکردنی سەدام حسێن، لە ساڵی 2006 دا، بە هۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.

تەلەڤزیۆنی سۆمەرییە نیوز، بڵاویکردووەتەوە، “دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دادوەر محەمەد عەرەبی پاش مانەوەی لەژێر چاودێری پزیشکدا گیانی لە دەستدا”.

محەمەد عريبي، لە ساڵی 1969 دا لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا بەشی کەڕادە لە دایکبووە و لە ساڵی 1987 دا خوێندنی لە بەشی یاسا دەستپێکردووە لە زانکۆی بەغداد و لە ساڵی 1992 دا بڕوانامەی بە دەستهێناوە.

دوای بڕینی کۆی ڕێکارەکانی بوون بە دادوەر لە ساڵی 2000 دا بووەتە دادوەر و لە ساڵی 2004 دا دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس، بووەتە دادوەری لیکۆڵینەوە لە دادگای باڵای تاوانەکان لە عێراق و لە ساڵی 2006 دا سەرۆکایەتی دووەم قۆناغی دادگاییکردنی سەرانی بەعسیکرد لەسەر تاوانی کارەساتی هەڵەبجە و سەرکوتکردنی خەڵکی ڕاپەڕیوی شیعە و چەند پرسێکی دیکە.

بابەتی پێشتر

ئاڵایەکی گەورەی کوردستان لە گوندێکی نزیک مەریوان هەڵکرا

بابەتی دواتر

ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم بەرزبوویەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share