25 پەرلەمانتار داوادەكەن لە رێگەی یاساوە هاوڕەگەزخوازی و بانگەشەكردن بۆ ئەو دیاردەیە بە تاوان بناسێندرێن.
لە رێگەی پڕۆژەیاسایەكەوە كە ئەمڕۆ شەممە پێشكەشی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانیان كردووە، 25 پەرلەمانتاری عێراق داوای بە تاواندانانی هاوڕەگەزخوازی دەكەن.
هاوپێچ لەگەڵ رەشنووسی پڕۆژەیاساكەدا، پەرلەمانتارەكان واژوویان لەسەر نووسراوی داواكارییەكە كردووە و دەڵێن، با بە یاسا هاوڕەگەزخوازی، بڵاوكردنەوە و بانگەشەكردن بۆ ئەو دیاردەیە قەدەغەبكرێن و بە تاوان بناسێندرێن.