ئەمریكا.. لە ماوەی 24 كاتژمێردا چوار شەڕەچەقۆ لە میترۆیەكدا ڕویاندا

میدیای ئەمریكی بڵاویكردەوە، پۆلیسی نیویۆرك 500 كارمەندی پۆلیس دەنێرێتە میترۆكان چونكە لە ماوەی  24 كاتژمێردا چوار هێرش بە چەقۆ لە میترۆیەكدا ئەنجامدراون.

 لە هەردوو ڕۆژی هەینی و شەممە و لە ماوەی تەنها 24 كاتژمێردا، لە میترۆی ژێرزەویی نیویۆرك بەلایەنی كەمەوە چوار كەس دراونەتە بەر چەقۆ، بەو هۆیەوە دووانیان گیانیان لەدەستدا.

پۆلیس دەڵێت، “هێرشەكان لەلایەن كەس یاخود كەسانی نەناسراوەوە ئەنجامدراون، دوو كوژراوەكەش نەناسراونەتەوە و پێدەچێت كەسانی بێنەوا بووبن.”

بۆ ڕێگرییكردن لە سەرهەڵدانەوەی ڕوداوی لەو جۆرە، فەرماندەیی پۆلیسی نیویۆرك 500 پۆلیسی تر دەنێرێتە میترۆ و وێستگەكانی شەمەندەفەری ویلایەتەكە.

بەگوێرەی بەدواداچوونێكی ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز، ڕێژەی ئەنجامدانی تاوان لە میترۆی نیویۆرك لە مانگی ڕابردوودا زیادیكردووە، ئەوەش وایكردووە پۆلیس لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی هێزی زیاترەوە هەوڵێ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە بدات.

بابەتی پێشتر

نەتەوەیەكگرتووەكان: 12 ملیۆن سوری بەدەست نەبوونی خۆراكەوە دەناڵێنن

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share