قائیمقامی دەربەندیخان زانیاری لەبارەی كاری نۆژەنكردنەوەی تونێلكە ئاشكرادەكات

قائیمقامی قەزای دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، لە 10 ڕۆژی داهاتوودا كاری نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان تەواو دەبێت و بە زووترین كات بە رووی شۆفێران و هاوڵاتییاندا دەكرێتەوە.

سلێمان سەعید، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو تیمەی سەرپەرشتیی نۆژەنكردنەوەی تونێلەكە دەكەن ئاگاداریان كردووینەتەوە كە لە 10 ڕۆژی داهاتوودا كاركردن لە تونێلی دەربەندیخان تەواو دەبێت و قیرتاوی ناو تونێلەكەش دەكرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ئێستادا 85%ی كارەكانی تایبەت بە كارەبای تونێلەكە تەواوبووە و لە زووترین كات بە رووی شۆفێران و هاوڵاتییاندا دەكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

گوڵاڵە سديق: ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت وەكو سەردەمی شا و سوڵتانەكانە و سەرۆكی

بابەتی دواتر

زانیاری لەبارەی پشووەكانی مانگی 12ەوە بڵاودەكرێـتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو خوێندکارانەی فۆرمی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن لە کۆلیژەکانی بەھرەداران کردووە ئاگاداردەکرێنەوە

وەزارەتی پەروەردە ئەو خوێندکارانەی فۆرمی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن لە کۆلیژەکانی بەھرەداران کردووە لەبارەی کات و شوێنی تاقیکردنەوەکان…
Total
0
Share