گوڵاڵە سديق: ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت وەكو سەردەمی شا و سوڵتانەكانە و سەرۆكی

شارەزاییەكی بواری بانكی ئاشكرایدەكات، بە پێی یاسای ژمێریاری لە 31ی 12ی هەموو ساڵێك ژمێرەی كۆتایی (حسابات الختامیە) دەردەهێنرێت و كۆتایی بە داهات و خەرجییەكان دەهێندرێت، بەڵام لە هەرێم مووچەی مانگی 11 لە مانگی 12 دەدرێت و دەشڵێت، “ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت وەكو سەردەمی شا و سوڵتانەكانە و سەرۆكی حكومەتیش بەم حكومدارییە دڵخۆشە كە بە قەولی خۆی مووچە لەسەردەمی ئەمدا دوانەكەوتووە”.

گوڵاڵە سديق شارەزای بواری بانكی رایگەیاند، بە پێی یاسای ژمێریاری لە 31ی 12ی هەموو ساڵێك ژمێرەی كۆتایی (حسابات الختامیە) دەردەهێنرێت و كۆتایی دەهێنرێت بەكۆی داهات و خەرجیيەكانی ئەو ساڵە و لە 1/1ی هەموو ساڵێك حكومەت دەچێتە حساباتی ساڵی نوێوە و نابێت فلسێكی ساڵی كۆن بچێتە ناو ساڵی نوێوە و لەناو ساڵی نوێ خەرجبكرێت، “واتە هەموو حساباتێك لە ماوەی ساڵێكدا بۆ 360 ڕۆژە، كۆی داهاتی 360 ڕۆژ بەسەر خەرجی 360 ڕۆژ دابەشدەكرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “لە هەرێمی كوردستاندا، لە مانگی كانوونی یەكەم مووچەی مانگی تشرینی دووەم دەدرێت و مووچەی مانگی كانوونی یەكەم دەچێتە مانگی كانونی دووەم و ساڵی نوێوە. واتە لە هەرێم، ساڵی دارایی (سنە المالیە) تەنها 330 ڕۆژە ( كۆی داهاتی 360 ڕۆژ بەسەر خەرجی 330 ڕۆژ دابەشدەكرێت). ئەمەش لەڕووی دارایی و ژمێریارییەوە هەڵەیەكی گەورە و ئیدارەدانێكی هەڕەمەكی و نا تەندروستە، ناچێتە هیچ فەرهەنگێكی یاسای بودجە و دارایی و ژمێریاری و چاودێری داراییەوە”.

ئاشكراشیكرد، “سەرۆكی حكومەتی هەرێم دڵخۆشە بەم حكومدارییە و بە قەولی خۆی مووچە لەسەردەمی ئەمدا دوانەكەتووە و بێكێشەيە هەموو مانگێك خەرجكراوە، بەڵام لەڕووی ئیدارەدانی داراییەوە ئەوەی دەگوزەرێت وەك سەردەمی شاو سوڵتانەكانە، هەركات جەنابی سوڵتان مەكرەمەی نواندبێت دوو فلسی داوە بە خەزنەدارەكانی تا بەسەر ئەو ڕەعیەتە ڕەش و ڕووتەدا دابەشیبكەن و شایەرەكانی بكەونە چەپڵەلێدان و بڵێن مووچە دەدرێت”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر وردەكاریی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییە بەریتانییەكە بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

قائیمقامی دەربەندیخان زانیاری لەبارەی كاری نۆژەنكردنەوەی تونێلكە ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم: هەر هاوڵاتییەک زیاتر لە مانگێک سەردانی بریکارەکەی نەکات بەشە خۆراکەکەی دەگەڕێتەوە کۆگاکان

وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێم ئاشکرایدەکات، هەر هاوڵاتییەک زیاتر لە مانگێک سەردانی بریکار نەکات، بەشە خۆراکەکەی دەگەڕێتەوە کۆگاکان…
Total
0
Share